له‌سه‌ر پاكێجێكی 13خاڵی ڕێككه‌وتوون.. پێنج لایه‌نه‌كه یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- دووه‌م گه‌ڕی كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه كۆتایی هات و، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یش رایگه‌یاند، پێنج لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر پاكێجێكی 13 خاڵی ده‌رباره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان، پێكهاتوون.
سه‌رچوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییه‌كه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پێنج لایه‌نه‌كه پێشنوه‌رۆ و دوای پشوویێكی كورت دوانیوه‌ڕۆیش هه‌ر كۆبوونه‌وه، هه‌ڵبه‌ت كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ له دۆخێكی ئارام و لێكتێهه‌یشتنێكی باش‌دا به‌ڕێوه بران؛ لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه كه(پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، ته‌كگرتوو و كۆمه‌ل)ن، له‌سه‌ر پاكێجێكی 13 خاڵی ده‌رباره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێك هاتوون.. وایش بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ هه‌ر له هه‌ولێر كۆ ده‌بنه‌وه.




