سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌كاتی لادراوه

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێوه‌ست به سه‌رۆكی شاره‌وانـی هه‌ڵه‌بجه پێك هێنراوه، جارێ له پۆسته‌كه‌ی لا دراوە تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بێ، دوایی بڕیاری لابردنی یەکجارەکی یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌درێت.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی شاروانی ھەڵەبجەی بە تۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەکەی لابرد و داواکارییەکەی ئاراستەی وەزارەتی شاراوانی کرد و وەزارەتی شارەوانییش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێک ھێنا؛ جا تا لێکۆڵینەوە تەواو دەبێ، شارەوان، جارێ پایدۆسە.
پێوه‌ست به‌م پرسه ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (د. فەرھاد تەوفیق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی وەزارەتی شارەوانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە پێویستە بەپێی یاسا سەرۆکی شارەوانی لا بدرێت تاوەکو لێکۆڵینەوە تەواو دەبێ، چونکە ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر دروست بکرێت نابێت دەوام بکات."
(د. فەرھاد تەوفیق) گوتیشی، لادانەکە بە شێوەیەکی کاتییە؛ کەینێ بڕیار دەرچوو دیار دەکەوێت بە تەواەتی لا دەدرێت یان دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
بڵند ئیبراھیم




