پێشمەرگە 11 گوندی دەڤەری كه‌ركووكیان له داعش پاك كردەوە

كه‌ركووك-KDP.info-هێزه‌كانی پیشمه‌رگه به پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له میحوه‌ری داقووق له پێشڕه‌ویدان و تا ئیستا 11 گوندیان له تیرۆریستانی داعش پاك كردووه‌ته‌وه.
ڕائید (شێرزاد قادر) له فه‌وجی 4ـی لیوای 9ـی هێزی پێشمەرگە لە سنووری داقووق، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری داقووقدا به‌رده‌وام بەرەو پێشەوە دەچن و، تا ئێستا گونده‌كانی (ئه‌لبونه‌جم، سماقه‌ی گه‌وره، تەلبوسەل، تبجی بچووك، ئه‌بوشه‌هاب و ڕه‌یانه و تار و ئه‌بوزه‌رگه و زه‌رگه و دوو گوندی دیكه)یان له تیرۆریستانی داعش پاكەوە کردووە و، لە سێ گوندیشیدا داعشیان تەوق کردووە ."
رائید (شیرزاد) گوتیشی: "ده‌توانم بڵێم زیاتر له 20 تیرۆریستی داعش كوژراون و، لاشه‌كەیان بەجێ ماوە."
گوتیشی: "پێشڕه‌وییەکەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و تیرۆریستانی داعش‌یش وره‌یان بەر داوە و، به‌ره‌ودواوە ڕادەکەن و، گوند به گوند چۆڵی ده‌كه‌ن؛ هێزی پێشمه‌رگه لەبەر بۆمبی چێندراو نەبێ، خێراتریش دەچنە پێشەوە."
نەشوان بەرزنجی




