٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆ دەبێتەوە.. پرسگەلێك تاوتوو دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا كە سبەی پێنجشەممە ساز دەدرێ، دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا دەدرێت و چەند پرسێكی دیكەیش تاوتوو دەكرێن، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسایەكی دیكە دەكرێت.

(عوسمان تاهیر حاجی) ئەندامی كورد لە فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، سەعات (10)ـی سەرلەبەیانیی سبەی پێنجشەممە‌، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (16)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، "كارنامەی دانیشتنەكە بەم شێوەیەی خوارەیە:
یەكەم: دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای حزبە سیاسییەكان. (69 ماددەیە).
دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی. (22ماددەیە).
سێیەم: تاوتووكردنی پرسی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ژێر دەسەڵاتی داعش و ئەوانەی ئاوارەی ناوچەكانی دیكە بوون كە كارەكانیان وەكو خۆی لە فەرمانگەیەكی هاوشێوە بەڕێوە دەبەن لە تەواوی عێراقدا.
چوارەم: تاوتووكردنی بابەتی هەندێ چالاكی كە گومانی پاڵپشتیكردنی داعشی لێ دەكرێت.
پێنجەم: تاوتووكردنی بابەتی متمانەی پارەی ئاوارەكان لە بانكەكان.
شەشەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای دادپزیشكی ژمارە (37)ـی ساڵی 2013. (2 ماددەیە).
حەوتەم: تەواوكردنی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەبڕین و كۆبوونەوەكان و خۆپێشاندانی ئاشتیانە. (17 ماددەیە).
هەشتەم: خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای چاكسازیكردنی زیندانیان. (54) ماددەیە.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار