یوئێن، ئێران و بولگاریا سەرەخۆشی لە پارتی و ماڵباتی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی دەكەن

هەولێر-KDP.info- لە سێ پەیامی جیادا، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان، جێگری گشتیی كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران و باڵیۆزخانەی كۆماری بولگاریا لە عێراق، دڵگرانی و هاوخەمیی خۆیان بۆ لەدەستدانی شەهیدی فەرماندە و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فەرەیدوون جوانڕۆیی) دەردەبڕن و، پرسەنامە ئاڕاستەی (سەرۆك بارزانی)، ماڵباتی خوالێخۆشبوو و ئەندام لایەنگرانی پارتی دەكەن.
ئەمەیش دەقی پەیامەكانە:
دڵگران بووین بە هەواڵی كۆچی دوای سەركردە (فەرەیدوون جوانڕۆیی)..
پارتیی دیموكراتی كوردستان، گەلی كوردستان فەرماندەیەكی قارەمان و سیاسەتمەدارێكی بوێری لە دەست دا. من لە نزیكەوە بەڕێزیم دەناسی و زور سەرسام بووم بە توانا و دڵسۆزییەكەی بۆ گەل و خاكی كوردستان. بە كۆجی ناوادەیان تەنیا پارتیی دیموكراتی كوردستان زەرەرمەند نەبووە، بەڵكە خەسارەتێك بوو بۆ كەلی كوردستان لەبەر ئەوەی بەڕێزی لە هەموو ژیانیدا پێشمەرگەی گەلی كوردستان بوو، هەر بۆیە لای هەمووان خوشەویست بوو. لە خودا داواكارین سەبووری بە هەڤاڵانی و خانەوادەكەی ببەخشێت.
(سۆكۆڵ كۆندی) نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان.
بۆ سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی بەڕێز
پاش هەواڵپرسین، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (فەرەیدوون جوانڕۆیی) فەرماندەی میحوەری خازرمان پێ گەییشت، كە بە هۆكی ڕووداوێكی هاتوچۆوە گیانی سپارد.
كۆنسووڵخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای دڵنەوای دەكات بۆ ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان. خودا یار بێت بەشداری لە مەراسیمی پرسەی خۆالێخۆشبوودا دەكەین. هاوكات لە خواوەندی مەزن داواكارین كە پاداشتی بێپایانی فەرماندەی كۆچكردوو و سەرجەم هاوسەنگەرەكانی شەڕی دژی داعش بداتەوە. دوبارە داوای سەبووری و ئارامی لە خودا بۆ هەموو لایەك دەخوازین.
(موحسین بەوەفا) جێگری گشتیی كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر.
باڵیۆزخانەی كۆماری بولگاریا لە عێراق
بە خەمبارییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی و لەناكاوی فەرماندە (فەرەیدوون جوانڕۆیی)ـمان پێ گەییشت، كە هەموو ژیانی وەك پێشمەرگەی كوردستان بەسەر برد، هاوكات ئەندامێكی دیاری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی بەڕێز بوو. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی (سەرۆك بارزانی)، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، ئەندام و لانگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانەوادەی كوچكردوو دەكەین، خودا دلۆڤان بە بەهەشتی شاد بكات.
(دیمیتری ئۆگرینۆڤ) كۆنسووڵی گشتیی بولگاریا لە هەرێمی كوردستان.




