فەرحان جەوهەر: هەڵكوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس(موسعەب عەبدولعەزیز) ڕیسوا دەکەین

هەولێر-KDP.info- (فەرحان جەوهەر)سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان، هەڵكوتانە سەر ماڵی (موسعەب عەبدولعەزیز)رۆژنامەنووس و بێژەری كەناڵی ئاسمانیی سپێدە ریسوا و شەرمەزار دەکات؛ هاوکات داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات، لە هەوڵی جیددی بدەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.
لە پەیامێکیدا کە بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی ناردووە، سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان، وێڕای هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووس و بێژەری كەناڵی ئاسمانی سپێدە، پشتگیریی خۆیشیان بۆ رۆژنامەنووسان دووپات دەكەنەوە و كە هەمیشە بەرگریكارێكی دڵسۆز بن لەپێناوی ژیانێكی باشتر و دەستەبەركردنی زیاتری ئازادیی رادربڕین.




