هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامن

كه‌ركوك-KDP.info- له سەرلەبه‌یانیی ئه‌مرۆوە هێزه‌كانى پیشمه‌رگه به پشتیوانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له هه‌ردوو میحوه‌رى داقووق و خورماتووەوە هێرشێكى به‌رفرا‌وانیان بۆ رزگاركردنى چه‌ند گوندێكى ئه‌و سنوورانه له چنگی تیرۆریستانى داعش بەرپا کردووە و، چەند شوێنێکیش ئازاد کراون.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك، بە kdp.infoـى راگەیاند: "له سەعات 5ـی بەرەبه‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممەوە، هێزه‌كانى پیشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانى تر، به به‌رنامه‌یه‌كى سه‌ربازیى دارێژراو، بۆ ئازادكردنى ژماره‌یه‌ك گوند له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش له سنوورى داقووق، هێرشێکی فراوانمان بەرپا کردووە، تا ئیستایش حەوت گوند ئازاد كراون کە پێشتر تیرۆریستان لەوێڕا به كاتیوشا بۆردوومانى قه‌زاى داقووقیان ده‌كرد."
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) گوتیشی: "پیشڕه‌وییه‌كانی هێزەکان بەردەوامە و، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانانیش له پشتیوانیى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه رۆڵێكى باشیان گێڕاوه له بۆردوومانكردنى ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە هەڵمەتی بۆ دەبات."
له‌باره‌ى زیانه‌كانى تیرۆریستانیش ئاماژه‌ى دا: "تیرۆرستانى داعش كوژراو و برینداریان هه‌یه و هەر شوێنێک کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەڵمەتی بۆ دەبەن، تیرۆریستان لێی دەکشێنەوە و بەرگریێکی ئەوتۆیان نییە."
نەشوان بەرزنجی




