٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دەوروبەری داقووق و خورماتوو، پێشمەرگە هێرشی فراوانی بەرپا کرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئازادکردنی ژمارەیەك گوندی دەوروبەری داقووق و خورماتوو، كە دەكەونە ژێر دەستەڵاتی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك، هێرشێكی فراوان بەرپا كردووە.

دەربارەی ئەو هێرشە فراوانەی بەرپا كراوە،  فەرماندەی هێزەكانی 70ـی پێشمەرگە دەڵێت، تاوەكو گوندەكان ئازاد نەکەینەوە نەكەینەوە هێرشەكە ناوەستێنین.

هێزەكانی پێشمەرگە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 10 كیلۆمەتر پێشڕەوییان كردووە و 22 گوندیشیان لە باشووری داقووق و خورماتوو گەمارۆ داون.  (جەعفەر شێخ مستەفا) فەرماندەی هێزەكانی 70ـی پێشمەرگە كە یەكێك لە سەرپەرشتیارانی هێرشەكەیە، بە "رووداو"ـی راگەیاند، تا ئەو گوندانە ئازاد نەكەینەوە كۆتایی بە هێرشەكە ناهێنین.
بەپێی زانیارییەکانی پێشمەرگە لە سنووری داقووق 10 گوند و لە سنووری خورماتوو 12 گوندی گەمارۆ داون. هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە چوونەتە نێو گوندەكانی ئەلبونەجم و زەرگە، نێوان داعش و پێشمەرگەش تەنها پردی زەرگەیە.

(ئەحمەد بێشیری) فەرماندەی فەوجی یەكی لیوای 6 كە لە هێرشەكەدا بەشدارە، گوتی "نزیكەی 10 كیلۆمەتر پێشڕەویمان كردووە، چەكدارانی داعشیش بەرنگارییەكی ئەوتۆیان نەكردووە".

هاوكات نەقیب (رێكەوت محەممەد) گوتەبێژی لیوای 16ـی پیادە دەڵێت، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش هاوكارییان دەكەن و چەكدارانی داعش بۆردوومان دەكەن. گوتیشی "داعش بەرگرییەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام زۆری بۆمبە چێندراوەكان  وایكردووە پەلەنەكەین لە پێشڕەویكردن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار