دۆسیه‌ى بەعسیبوونی حه‌نان فه‌تلاوى زیندوو ده‌كرێتەوە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دۆسیه‌ی بەعسیبوونی (حەنان فه‌تلاوى) زیندوو دەکەنەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی نەزاهەدا تاوتووی ئەم پرسە دەکەن.
(د. ئه‌رده‌لان نووره‌دین) ئەندامی لیژنه‌ى نه‌زاهه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به kdp.infoـی راگەیاند، "سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق بانگهێشتى لیژنه‌كه‌مان كراوه، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى كه بە لامانەوە گرینگە، بریتییه له نووسراوێكى خۆیان كه له كاتى خۆیدا (حه‌نان فه‌تلاوى) ئه‌ندامى فرقه بووه له سه‌رده‌مى رژیمى به‌عسى رووخا‌و، دیارە کە هه‌ركه‌سێكیش به‌عسى بووبێت نابێت پۆستى باڵاى پێ بدرێت."
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، سەرباری ئه‌و سكاڵایانه‌یشیى كه لەسەری تۆمار كراوه، به‌پێى لێكۆلینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه رێكاره‌كان له دژى هه‌ڵگیراون و هیچ رێكارێك له دژى نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
(د. ئه‌رده‌لان نووره‌دین) دەڵێت: "له سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه ده‌پرسین، بۆچى ئه‌م بابه‌ته تا ئیستا راگیراوه و كارى له‌سه‌ر ناكرێت؟ بابزانین له‌به‌رامبه‌ر چىدا ئه‌مه راگیراوه و هیچ رێكارێكى یاسایى له دژى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ناگرنه به‌ر؟"
(د. ئه‌رده‌لان) زیاتر گوتیشى: "ئه‌گه‌ر هاتوو دەستەی نەزاهە بەڵێنیان نه‌دا كه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا لێكۆلینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن، ئه‌وا بێگومان نووسراوێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌رێز (عه‌بادى) ده‌كه‌ین تا كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش بكات و، هه‌وڵ بدرێت سه‌رۆكى ده‌سته‌ش گۆرانكارى تێدا بكرێت، هەروه‌كو ئه‌و چاكسازیانه‌ى كه ده‌كرێت. چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌توانێت رێكار له دژى په‌رله‌مانتارێك بگرێته‌به‌ر، بێگومان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكى تریش ئه‌نجامى نادات، بۆیه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ گه‌نده‌لى نه‌ك به‌رەنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌لى."
نەشوان بەرزنجی




