٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك..کاری تۆماركردنی بایومه‌تری به‌رده‌وامە‌

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یێنێت له‌ەوەتی دەست کراوە بە تۆماركردنی بایومه‌تری، هەر سەدا٤ـی هاوو‌ڵاتیان ناویان تۆمار كردووه‌.

(یووسف سه‌لمان به‌رواری) بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووه‌: "له‌ ئۆفیسی دهۆك تۆماركردنی بایومه‌تری به‌رده‌وامه‌ و،‌ لە 14 بنكە كاره‌كە دەکرێ و، هەتا ئاخر ڕۆژی ساڵی 2016 به‌رده‌وام ده‌بێت."
بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پارێزگای دهۆك ئاماژه‌ییشی دا: "تا ئێستا ٢٣٥٠٠ كه‌س ناویان له ‌لامان تۆمار كراوه؛‌ واتە رێژه‌ی سەدا٤ـی خەڵکی پارێزگای دهۆك؛ جا هەقە‌ هاووڵاتیانیش هاوكارمان بن و، بێن ناویان تۆمار بكه‌ن و مافی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو."
نه‌شوان به‌رزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار