ئاسۆ فه‌ره‌یدوون: سلێمانی هێڵی سووره

سلێمانی-KDP.info- پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئاساییشی خۆراك، ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاساییشی شاری سلێمانی ببات لێی قبووڵ ناكه‌ن، بۆیه ده‌بێ بزانن كه سلێمانی هێڵی سووره.
پارێزگاری سلێمانی (ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) ئه‌م ئێواره‌یه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی بێمووچه‌یی كاریگه‌ریی خراپی خستووه‌ته سه‌ر دۆخی ژیانی فه‌رمانبه‌ران، هاوكات سوپاسی كۆی فه‌رمانبه‌رانی یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كه‌ین كه كاره‌كانیان به باشی ئه‌نجام داوه.
كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی، پاش بایكۆتكردنی كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی ئیداری سلێمانی دێت به هۆی نه‌دانی مووچه‌وه و، (ئاسۆ فه‌ره‌یدوون) وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئه‌منیی سلێمانی گوتی، ئاگادارن له‌وه‌ی كه خه‌ڵكانێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاری سلێمانیدا ده‌گه‌ڕێن و دنه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ن، بۆیه دووباره‌ی كرده‌وه كه، سلێمانی به لای ئه‌وه‌وه هێڵی سووره و بێئه‌وه‌ی ناوی هیچ كه‌س و لایه‌نێك بێنێت، گوتی كه، له هیچ كه‌سی قبووڵ ناكات، ره‌وشی شاره‌كه به ده‌ستوه‌ردان وه‌ك خۆی گوتی، له ئاساییشی نیشتیمانی، ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاساییشی خۆراك له سنووری سلێمانی وه‌ربدات.




