ئه‌بوكاروان: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان نمایش بوو

هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی لیسیتی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ: بێویژدانیه كه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه به خیانه‌ت و تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه 19ـی مانگ نه‌چوونه‌ته ژووره‌وه.
(ئه‌بوكاروان) سه‌رۆكی لیستی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان، وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به خاین له‌قەڵه‌م ده‌ده‌ن كه 19ـی مانگ نه‌چوونه‌ته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بێویژدانی دەکەن، ئه‌وه ده‌لیلی ئه‌وه‌یه كه ئێمه قسه له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كه‌ین و ڕاستگۆ نین له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌تدا، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه وا بیر بكه‌نه‌وه كه هه‌موو فڕاكسیۆنه‌كان به‌رنامه و سیاسه‌تی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ناكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ یه‌كدی یه‌ك نه‌گرێته‌وه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت."
گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی 19ـی مانگ نمایش بوو، هه‌ر ئه‌و شه‌و هه‌ر 5 حزبه‌كه بڕیاریان دابوو كۆبوونه‌وه‌كه دوا بخرێت، ئه‌مەریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ئاگادار بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه خوله‌كێك بخاینێت، پێویست نه‌بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ر بكرێت."
ڕابین شێروانی




