قوباد تاڵه‌بانی: جوانڕۆیی له پاراستنی خاكی كوردستاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو..له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (قوباد تاڵه‌بانی) بۆكۆچی دوایی شه‌هید (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند و تێیدا باس له‌ڕۆڵی (جوانڕۆیی) له پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌مووان.
په‌یامی پرسه‌نامه‌ی (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ڕێز سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان
دڵگرانین به كۆچی ناواده‌ی هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر. پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) ده‌كه‌م.
به‌داخه‌وه گیان له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌موومان، به‌تایبه‌ت كه له‌شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پارێزگاریكردن له‌خاكی پیرۆزی كوردستان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو.داواكارم له یه‌زدان گیانی پاكی به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان




