٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگۆ فرۆشی نەوتی ھەرێم بە ئیسرائیل، درۆیەکی مەبەستدارە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بە کۆمپانیا دەفرۆشێت نەک وڵات؛ ئەو کۆمپانیایەی نەوتیشی پێ دەفرۆشێت ئیسرائیلی نین.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی دەفرۆشێت بە کۆمپانیا کە زۆر دیارە و، بە ھیچ شێوەیەک نەوت بە وڵاتان نافرۆشێت و، ئەو کۆمپانیایەی نەوتی پێ دەفرۆشێت بەھیچ شێوەیەک ھی وڵاتی ئیسرائیل نین، بەڵام ئێمە نازانین ئەو کۆمپانیایەی نەوت لە ئێمە دەکڕێت بە چ وڵاتێک دەیفرۆشێت، ئەوە خۆیان دەزانن چۆن مامەڵەی پێوە دەکەن، چونکە وەکو ھەر کاڵایەکی دیکە کرین وفرۆشتنی پێوە دەکرێت، بەڵام ئێمە تەنها لەوە بەرپرسیارین کە نەوتی پێ دەفرۆشین."

(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، ئەو ھەواڵەی باس لەوە دەکات ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بە کۆمپانیا دەفرۆشێت ڕاست نییە و، باسکردنی ئەو بابەتەش ئا لەم کاتەدا بۆ ھەندێک مەرامی سیاسییە و، ھیچی تر نییە.
دیارە ھەندێک ھەواڵیان بڵاو کردووەتەوە گوایە ھەرێمی کوردستان نەوتی بە وڵاتی ئیسرائیل فرۆشتووە، بەڵام درۆیە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار