په‌یامی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی مه‌سروور بارزانی بۆ كۆچی دوایی فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی

هه‌ولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایی فه‌رمانده و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی)، (مه‌سروور بارزانی) له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25ـی ئاب، برایه‌كی خۆشه‌ویست و هاورێ و سه‌ركرده و فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مان و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆزی كوردستان و رێبازی پیرۆزی بارزانیمان له ده‌ست دا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی (سه‌رۆك بارزانی) و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هید (فه‌ره‌یدوون جوانرۆیی) و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و هه‌موو هه‌ڤاڵ و لایه‌نگرانی پارتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
هیوادارم هه‌موو لایه‌ك به به‌رده‌وامی دان به رێبازی شه‌هید و خزمه‌ت و تێكۆشان، گیانی پاكی كاكه (فه‌ره‌یدوون) و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ئاسووده بكه‌ین.
له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه گیانی شه‌هید به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دوا خه‌م و كۆستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزیان بێت و سه‌بووریی هه‌موو لایه‌كمان بدات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌سروور بارزانی




