٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی ده‌کرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

لەمبارەیەوە ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (د. فرسەت سۆفی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی سه‌عات ١١ـی پێشنیوەڕۆ لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر کۆبوونەوەی پێنج‌قۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت."

(د.فرسەت سۆفی) گوتیشی، کۆبوونەوەکە بۆ سازان و ڕێککەوتن دەبێت لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش چەند کۆبوونەوەیەک لە ھەولێر و، دوایین کۆبوونەوەش لە شاری سلێمانیدا ئەنجام درا، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار