٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هه‌ڵه‌بجه، ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی لێ‌ ده‌كرێته‌وه‌؛ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ستاییشی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کرد و لە میانەی سەردانەکەیدا ڕایگەیاند: "لەمەولا لە ئاست پارێزگاکانی‌تردا خزمەتی پەروەردەیی ھەڵەبجەیش دەکەین."

(پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا سوپاسی خەڵکی ھەڵەبجەی کرد، کە بەردەوام وەک خەڵکە زیرەکەکەی کوردستان چ لە پرسە سیاسییەکان و چ وەک پەروەردەکردنی تاکی نیشتمانپەروەر و زانستخواز، پێشەنگ بوونە و سەرکووتوانی بواری پەروەردە ھەردەم لەم پارێزگایە نموونەیان زۆر و بێوێنە بووە و سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی ھەموو ھەرێم لە لایەن قوتابییەکی ھەورامی و دانیشتووی ھەڵەبجە دیسانەوە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئەم شارە ھەردەم بێوێنەیە.

وەزیری پەروەردە سوپاسی (دنیا) خانی کردەوە، کە توانیویەتی ئەو پلە نایابە لەسەر ئاستی ھەرێم بەدەست بهێنێت و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و دواتر مژدەی ئەوەی دایە ئەو شارە کە وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و گوتی: "ئێمە ھەمیشە ئەم شارەمان بە لاوە بەنرخ بووە و، پێویستە خزمەتی بکەین، وەک وەزارەتی پەروەردە لەسەرمانە خزمەتەکەمان زیاتر بێت و ھەر لەم چوارچێوەیەیشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بۆ دەکەینەوە تا سەربەخۆ کاری پەروەردە جێبەجێ بکات و خەڵکەکەی ماندوو نەبن."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار