داعش دیسان دەستی چوو بە تاوانێکی قێزهوهندا

مووسڵ -KDP.info- ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گوێی ٢٣ بازرگانی بڕییەوە؛ ئاخر باجیان نەدەدا بە داعش.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ داعشەکانی مووسڵ، بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک، ١٠ کەسیان بە بەرچاوی خانەوادەکەیانەوە گوللەباران کرد؛ گوناحیان ئەوە بوو دژایەتیی داعشیان دەکرد."
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ داعش گوێی ٢٣ بازرگانیشیان بڕیوە، ئاخر پارەی زۆرەملێیان نەدەدا بە داعش.
(سەعید مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش، ئەو ٦٢ تەرمەیان لێ گەڕاوەتەوە فەرمانگەی دادپزیشکییەکەی مووسڵ کە لە شەڕی پێشمەرگەدا کوژراون.
ئەوەشی خستە ڕوو، ھەر ئەمڕۆ لە مووسڵ ژمارهیهك بەیاننامە بڵاو کراوەتەوە، کە دەڵێ پێشمەرگە ھێزێکی ئازادیخوازە و، داعش ئەوەندەیان نەماوە دوایان ببڕێتەوە؛ داوا لە خەڵکی دەکەن پشتی داعش نەگرن و ھێرشیان بکەنە سەر.
بڵند ئیبراھیم




