په‌رله‌مانی عێراق خه‌باتی جوانڕۆیی به‌رز نرخاند

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا په‌رله‌مانتارانی عێراق فاتیحا‌یەکیان بۆ خوالێخۆشبوو (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی) دادا.
(د. سیروان سیرینی) ئەندامی كورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عیراق به خوێندنی سوره‌تی فاتیحه به شداریان له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (فه‌ریدون جوانرۆیی) كرد.
(د. سیروان) گوتیشی: "وەكو هەڤاڵێكی نزیكی خوالێخوشبوو (كاكه فه‌ریدوون جوانڕۆیی) ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان و بەرپرسی میحوه‌ری خازر كه به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن ماڵئاوایی لێ كردین، داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد له‌نێو په‌رله‌ماندا فاتیحای بۆ دابدەین؛ وه‌كو ڕێزگرتن بۆخه‌بات و تێكوشانی زیاتر له (40) چل ساڵ له ڕێزی پیشمەرگه‌ی كوردستان.
جێی ئاماژه‌یه (فەرەیدوون جوانڕۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری خازری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، سەعات 12:30ـی شەو، له‌کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەرکەکەی لە میحوەری خازر،لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەست دا و پێنج پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆیش لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانێکی شارۆچکەی پیرمام بە بەشداریی (سه‌رۆك بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسان و که‌سوکارەکەی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، تەرمی (جوانڕۆیی) بە خاک سپێردرا.
نه‌شوان به‌رزنجی




