پارتی سهربهستی كوردستان، سهرهخۆشیی لە مهكتهبی سیاسیی پارتی كرد

بهڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی کوردستان
به داخهوه ههواڵە دڵتەزێن و خەماوییەکەی كۆچی دوایی کاک (فەرەیدوون جوانڕۆیی)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتمان بیست.
بەڕێز (فەرەیدون جوانڕۆیی) تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەت بە نیشتمانەکەیدا بەخت کرد.
هەواڵی کۆچەکەی زیانێکی گەورە بوو بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و پارتە تێکۆشەرەکەتان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی كوردستان سهرهخۆشیی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتە بەڕیزەکەتان و بنەماڵەی بەڕێز جوانڕۆیی و گشت هەڤاڵ و تێکۆشەرانی هاوسەنگەر و هاوبیری کاک فەرەیدوون دەکات.
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی سەربەستیی کوردستان
٣ـی خەرمانانی ٢٧١٥ی کوردی
٢٥/٨/٢٠١٥ـی زاینی




