بە ئامادەبونی سەرۆک بارزانی، جوانڕۆیی لە پیرمام بە خاک سپێردرا

پیرمام -KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمرۆ سێشەممە 25ـی ئاب، بە بەشداریی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە شارۆچکەی پیرمام، تەرمی (فەرەیدوون جوانڕۆیی) بە خاک سپێردرا و ئه‌مرۆش یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌ى (له مزگه‌وتى جه‌لیل خه‌یات به‌رێوه ده‌چێت.
لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانێکی شارۆچکەی پیرمام بە بەشداریی (سه‌رۆك بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسان و کوسوکارەکەی و جه‌ماوه‌رێكى زۆر، تەرمی (جوانڕۆیی) بە خاک سپێردرا.
سه‌رچاوه‌یەكى نزیك له بنه‌ماڵه‌ى (فه‌ره‌یدوون جوانرۆیى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژى پرسه‌ى (فەرەیدوون جوانڕۆیی) ئەندامى مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری خازری پێشمەرگە، له مزگه‌وتى جه‌لیل خه‌یات به‌رێوه ده‌چێت.
سەعات 12:30ـی شەو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەرکەکەی لە میحوەری خازر، (فەرەیدون جوانڕۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری خازری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لە دەست دا و پێنج پێشمەرگەش بریندار بوون.




