فەرەیدوون جوانڕۆیی، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا

ههولێر-KDP.info- بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، (فەرەیدوون جوانڕۆیی) ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری خازری پێشمەرگە گیانی لە دەست دا. ئەم بەیانییەیش (25/8/2015) بە بەشداریی (سەرۆک مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام تەرمی (فەرەیدوون جوانرۆیی) بەخاک سپێردرا.
سهعات 12:30 خولەکی شەوی سێشەممە 25 ی ئابی 2015، (فەرەیدوون جوانڕۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری خازری هێزی پێشمەرگە، بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەست دا".
رووداوەکە لە قەزای خەباتی سەر بەشاری هەولێر روویدا کە پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بوو و بەوهۆیەوە (فەرەیدوون جوانڕۆیی) دەستبەجێ گیانی لە دەست دا و، هاوکات شۆفێرەکەشی گیانی لە دەست داوە و چەند پێشمەرگەیەکی دیەکەش بە سەختی بریندارن.
فەرەیدوون جوانڕۆیی:
- فەرەیدوون محەممەد بەگ وەکیلی
- ساڵی 1950 لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.
- ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە.
- لە کۆنگرەی 12ی پارتیدا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی.
- لە کۆنگرەی 13ی پارتیدا بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
- لە 8ی ئابی 2014 بوو بە بەرپرسی میحوەری خازر.
- بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی بووە لە سلێمانی.
- دەرچووی ناوەندیی بوو.
- خێزاندار بوو و شەش منداڵی لە دوای خۆی جێهێشتوون.




