پێشمه‌رگه هێرشێكى داعشانی تێك‌شكاند و زیاتر له 15یشی لێ كوشتن

شنگال-KDP.info- لە گەڕەكێكی ناو شنگال، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ جارێكى تر وەڵامی توندی هێرشێكی داعشانی دایەوە و، لە ئەنجامدا زیاتر له 15 تیرۆریستی لێ كوشتن كه له‌نێویاندا نیشانشكێنیش هه‌ن.
موقه‌ده‌م (مسته‌فا سه‌عدوون به‌ندى) فەرماندەی سریەی 3 لە فەوجی 4ـی لیوای 4ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی راگەیاند: "له سه‌عات 8ـى ئه‌مشه‌و و تا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی نەسڕی شارۆچكەی شنگال هێرشیان هێنایه سەر سەنگەرەكانی هێزه‌كانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە وه‌ها بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە، كه نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی بێنه پێش، به‌ڵكه زه‌بری گورچكبڕیشیان لێ درا.''
به گوته‌ی موقه‌ده‌م(به‌ندى)، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانیش به ئاسمانه‌هێرشه‌كانیان پشتیوانی‌یان له پێشمه‌رگه كردووه له‌و شه‌ڕه‌دا و، به بۆردوومانی زه‌وینی له لایه‌ن هێزەكانی پێشمەرگەوه و هه‌روه‌ها هیی فڕۆكە جەنگییەكانیش بۆ سه‌ر تیرۆریستان، زیاتر له 15 داعش كوژراون، هه‌ڵبه‌ت به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كانمان، چوار چوار تیرۆریسته نیشناشكێنیش كوژراون، هه‌روه‌ها ئه‌و كاتیوشایه‌یش كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان پێ بۆردوومان ده‌كرد، تێكشكشندرا."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكیان پێ گه‌یشتووه، (به‌ندى) گوتی، خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌موویان سه‌لامه‌تن و، به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه بۆ پاراستنى كوردستان به‌رامبه‌ر تیرۆریستانى داعش له سه‌نگه‌ردان.
نەشوان بەرزنجی




