ئانادۆڵو: له دوو ساڵی رابردوودا پهكهكه 316 منداڵی بردووهته شاخ

ئانكارا-KDP.info- بەپێی ئەو سكاڵایانەی كەلەلایەن دایكان و باوكانەوە رادەستی بنكەكانی ئاسایش كراون، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، 316 منداڵی خوار 18 ساڵ لەلایەن پەكەكەوە براونەتە شاخ كە 88یان كچن.
ئاژانسی ئانادۆڵوی توركیا بڵاوی كردووهتهوه كه، لە سەرچاوەكانی ئەمنییەوە زانیاریی بە دەستی گەیشتووە، لە 22ی ئابی 2013ەوە بۆ 31ی كانوونی یەكەمی هەمان ساڵ سكاڵا لەسەر بردنی 37 منداڵی خوار 18 ساڵ لەلایەن پەكەكەوە بۆ شاخ تۆماركراوە كە 26یان كوڕ و 11یان كچ بوون.
ساڵی رابردوویش 151 كوڕ و 54 كچ كە دەكاتە 205 منداڵ. ئەمساڵیش تا 22ی ئاب 74 منداڵی دیكە كە 51یان كوڕ و 23یان كچن، لەلایەن دایك و باوكیانەوە سكاڵا تۆماركراوە كە لەلایەن پەكەكەوە براونەتە شاخ.
بەوپێیە لە 22ی ئابی 2013ەوە بۆ 22ی ئابی 2015، 316 منداڵ كە 228یان كوڕ و 88یان كچن روویان لە شاخ كردووە.
هەر بەپێی داتاكان ساڵی رابردوو نزیكەی هەزار كەس بێ جیاوازی تەمەن براونەتە شاخ، ئەمساڵیش تا 22ی ئاب 350 كەس براون.
لە ماوەی 20 مانگی دواییشدا بەپێی ئەو سكاڵایانەی لەلایەن دایكان و باوكانەوە تۆماركراون 279 منداڵی خوار 18 ساڵ و هەزار و 171 پێگەیشتوو لەلایەن پەكەكەوە براونەتە شاخ.
- لە سووریایش دۆخەكە هاوشێوەیە
بەپێی راپۆرتی 2014ی رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، لەو شوێنانەی لە دەستی یەپەگەدان، كوڕان و كچانی خوار 18 ساڵ یان لە خاڵەكانی پشكنیندا بە كار دەهێنرێن یان لە مەیدانی جەنگدا بەشدارییان پێدەكرێت.
بەپێی ئەو راپۆرتە، منداڵەكان سەرەتا لە ناوەندی گەنجانی پەیەدە رازی دەكرێن و، دواتر رەوانەی ریزەكانی یەپەگە دەكرێن.




