بزانه مووچه‌ی كارمه‌ندانی مووسڵ چۆنچۆنی دابه‌ش ده‌كرێ

مووسڵ-KDP.info- مووچه‌ی كارمه‌ندانی مووسڵ به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ، هەڵدەگیرێتەوە و به‌شێكی دیكه‌یشی لێ دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ (غه‌زوان داودى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "حكوومه‌تى ناوه‌ند بڕیارى داوه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له ژێر ده‌سته‌ڵاتى تیرۆریستانى داعشدان له‌نێو مووسڵ مووچه‌كەیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زینه‌ى ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵده‌گیرێت تا دواى ڕزگاركردنى مووسڵ؛ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش ئه‌گه‌ر به‌ڵگه هه‌بوو كه ده‌ستی تێكه‌ڵ بووە له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش یاخود چووه‌ته ڕێزى ئه‌وان ئه‌وا له حكوومه‌ت ده‌رده‌كرێ.
(داودى) گوتیشى، ئه‌و ناوچانه‌ى ڕزگار كراون و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌وامى خۆیان ده‌كه‌ن، بە گوێرەی بڕیار، مووچه‌كەیان پێ دەدرێت؛ جارێ وردبینی بۆ ناوه‌كانیان ده‌كرێ كه له كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا گشت ناوه‌كان ته‌واو ده‌كرێن و دوایئش ده‌ست ده‌كرێ به دابه‌شكردنی مووچه‌کەیان.
نه‌شوان به‌رزنجى




