حهشدی شهعبی و سوپا رۆیشتنهوه

ههولێر -KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ئاشکرای کرد، ئەو ھێزە زۆرەی حەشدیشەعبی و سوپای عێراق دوێنێشەو ھاتبوونە ناوچەکە کشانەوە؛ دیارە مۆڵگەیەکی داعشیان تەخت کردووە.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە (کەمال ئیبراھیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھێزە زۆرەی حەشدیشەعبی و سوپای عێراق کە دوێشەو ھاتبوونە سنوورەکە، کشایەوە؛ ئەم بەیانییە ھەڵمەتیان بردووەتە سەر ناوچەیەکی نێوان گوندی خەماوی و بوحێرە و، جبەخانەیەک و، چەند ئۆتۆمبیلێکی داعشیان کوتاوە؛ دیارە ئەو تیرۆریستانەی لەوێ بوونە، زووتر زانیبوویان و، ھەڵاتبوون."
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە گوتیشی، تێرۆرستانی داعش بەر لەوەی هەڵبێن، بۆمبێکی زۆریان چاندبوو؛ بۆمبێک بە ھەمەرێکدا تەقییەوە و، سەربازێک کوژرا و چواری دیکەیش بریندار کەوتن.
بڵند ئیبراھیم




