داعش 183 پارچه ئاسە‌واری ئاودیو کرد

مووسڵ-KDP.info-تیرۆریستانی داعش چەند ئاسەوارێکی تریان لە مووسڵەوە بەرەو سووریا بردووه؛ لەو لایشەوە سێ ئافره‌تە داعش كوژراون.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش 183 ئاسە‌واری به‌نرخیان له شاری مووسڵ دزیوه و به‌ره‌و سووریایان بردووه بیفرۆشن".
(مه‌موزینی) گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باب‌بێز له ڕۆژئاوای شاری مووسل ته‌قه‌یان له باره‌گایه‌كی تیرۆریستانی داعش كردووه و سێ ئافره‌تە داعشی گروپی خه‌نسایان کوشتووە. له ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی مووسڵیشدا، بۆمبێک به كاروانێكی تیرۆریستانی داعشدا تەقیوەتەوە و، ئەمیر (ئیبن حه‌نزه‌له‌ی سعوودی) و، شەش تیرۆریستی دیکەیشی لێ کوشتوون."
نه‌شوان به‌رزنجی




