په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا: تاكه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردستان له یه‌كگرتووییدایه

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (نه‌دیم زه‌هاوی) په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا كرد و له دیداره‌كه دا (نه‌دیم زه‌هاوی) رایگه‌یاند، په‌یامی من بۆ هه‌موو گه‌لی كورد، ئه‌وه‌یه، كه پێویسته یه‌كگرتوو بن، چونكه تاكه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردستان له یه‌كگرتووییدایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/8/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (نه‌دیم زه‌هاوی) په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا كرد.
له دیدارێكدا بیروڕا له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئالوگۆڕكرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی زیاتركردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕووی قه‌باره و بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له به‌ریتانیاوه وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا.
(مه‌سروور بارزانی)، له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له گرینگی و بایه‌خی گفتوگۆ و سازان له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌كردنی ناكۆكی و بۆچوونه جیاوازییه‌كان و رایگه‌یاند، پێویسته پارته سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ئاساییش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه رێككه‌وتن.
هه‌ر په‌یوه‌ست به پرسه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، (نه‌دیم زه‌هاوی) له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دایه نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی كوردستان ببینێ و رایگه‌یاند، په‌یامی من بۆ هه‌موو گه‌لی كورد، ئه‌وه‌یه، كه پێویسته یه‌كگرتوو بن، چونكه تاكه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردستان له یه‌كگرتوویی دایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رووداوه‌كانی سوریا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه كرا.




