سبه‌ینێ شه‌ش پڕۆژه‌یاسا خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێ

بەغدا-KDP.info-لە دانیشتنی سبه‌ینێی ئەنجوومەنی نوێنەراندا وه‌زیری كاره‌با ئاماده ده‌بێت و دوو پرۆژه‌یاساش ده‌خرێته ده‌نگدان و، خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ شه‌ش پڕۆژەیاسا دەكرێت.
(نه‌دا مێرگه‌سۆری) ئەندامی كورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند، سبه‌ی سێشەممە سەعات (10)ـی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (15)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.
(نه‌دا) گوتیشی: "لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە وه‌زیری كاره‌با ئاماده ده‌بێت و وه‌ڵام ده‌داته‌وه و، دوو پرۆژه‌یاساش ده‌خرێته ده‌نگدان له‌وانه ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كه‌م: پرۆژه‌یاسای حزبه سیاسییه‌كان، دووه‌م: به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌نگدان ده‌بێت بۆ‌پ رۆژه‌یاسای دیاریكردنی و یلایه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، دواتـریش پێـداچـوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كــرێت له ســه‌ر ئه‌و نارازیبوونانه‌ی كه پێشكه‌ش كراون بۆ دروستی ئه‌ندامبوونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر گوتی: "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ شه‌ش پرۆژه‌یاسای تر ده‌كرێت."
نەشوان بەرزنجی




