٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەبوبەکر عەلی، باس لە نهێنیی کۆبوونەوەکەی ١٩ـی ئاب دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان(ئەبوبەکر عەلی) جەخت دەکاتەوە کە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەوە دڵنیا کرابووەوە کە نیسابی یاسایی تەواو نابێت؛ باوەڕیشی وایە کە، سازدانی کۆبوونەوەکە نائومێدبوون بوو له‌ ڕێچكه‌ یاساییه‌كه‌ و، كێبڕكێی نێوان فراكسیۆنه‌ به‌شداره‌كان بۆ تۆماركردنی خاڵ له‌سه‌ر یه‌كتر و له‌ ئه‌ستۆنه‌گرتنی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ له‌ ترسی یه‌كتر.

(ئەبوبەکر عەلی) لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ژێر ناوی "نهێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 19\8ی په‌رله‌مان چی بوو؟!" نووسیویەتی، "پێش چوونه‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌وه‌ دڵنیا كرابووەوه‌ كه‌ (نیساب)ـی یاسایی ته‌واو نابێت. واته‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ شكست ده‌خوات. ڕوونه‌ شكستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌ڕژێته‌ خزمه‌تی چ لایه‌نێكه‌وه‌، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ پێداگری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرا؟!"

ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەپرسێت، "تۆ بڵێی نهێنیی ئه‌مه‌ چی بێت؟" هەر خۆیشی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، "لێكدانه‌وه‌ی سیاسی پێمان ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ دوو خاڵی یه‌كتر ته‌واوكه‌ر بووه‌ :
أ‌- نائومێدبوون له‌ ڕێچكه‌ یاساییه‌كه‌ و ته‌وزیفكردنی بۆ شكاندنی هه‌ندێ هێز و له‌سه‌ردا شكاندنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ به‌سه‌ریاندا و، ئۆباڵی خۆئازادكردنی سه‌ركردایه‌تیی هه‌ندێ لایه‌نیش له‌ به‌رده‌م بنكه‌ حیزبی و ده‌نگده‌ره‌كانیاندا.
ب‌- كێبڕكێی نێوان فراكسیۆنه‌ به‌شداره‌كان بۆ تۆماركردنی خاڵ له‌سه‌ر یه‌كتر و له‌ ئه‌ستۆنه‌گرتنی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ له‌ ترسی یه‌كتر! بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌و جۆره‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ (5) قۆڵییه‌كه‌ی حیزبه‌كاندا به‌ كۆی ده‌نگی لایه‌نه‌كان داوا كرابوو. به‌وه‌ش دانیشتنه‌كه‌ ده‌چێته‌ ژێر زیاد له‌ پرسیارێك و دژ به‌و ئامانجه‌ش بوو كه‌ به ‌ناویه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجام درا؟!"
 

هەواڵی پەیوەندیدار