٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عومەر كۆچەر: تا نەسازێن، ناگەڕێمەوە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- (عومەر كۆچەر) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی، بڕیاری داوە نەگەڕێتەوە پەرلەمان تا لایەنە سیاسییەكان نەگەنە رێككەوتن. داوایش لە هەموو لایەنەكان دەكات دەنگی جەماوەر بن و پشتگیریی لە داواكاریی هاونیشتمانیان بكەن.

(عومەر كۆچەر) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كە رۆژی 19ـی ئاب ئەندامێتیی خۆی لە پەرلەمان و حزبەكەی هەڵپەسارد، لە دەڤەری زوممار و بەرەكانی شەڕەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ماوەی دوو رۆژە لە دەڤەری زوممار چوومەتە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ و، بڕیاریشم داوە نەگەڕێمەوە تا لایەنە سیاسییەكان نەگەنە ڕێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا بێت، داوایش لە هەموو حزب و لایەنەكانە سیاسییەكانی كوردستان دەكەم لەگەڵ دەنگی جەماوەر بن و پشتگیریی داواكاریی هاونیشتمانیان بكەن، چونكە ئەوەی هەندێك حزب دەیكەن، تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیانە و بۆ خەڵكی كوردستان نییە".
(كۆچەر) گوتیشی: "لەم كاتە ناسكەدا پێویستە هەر كەس و حزب و لایەنێك، هەڵوێستی وەها بنوێنن كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت، هەندێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكانیش وایان كردووە كە گەنجانی ئێمە بۆ دەرەوە كۆچ بكەن، ئێستا كە من لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕم، دەبینم پێشمەرگە لە چ ناخۆشییەكدایە".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار