سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی شەشی هەریەكە لە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و دەزگای ئاساییش، دابەش دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ KDP.info نێردراوە، سبەینێ سێشەممە 25ـی 8ـی 2015، هەردوو ئەنجوومەنی ئاساییش و دەزگای گشتیی ئاساییش، مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
ئومێد بابان




