300 خێزان چوونه‌ته‌وه سه‌عدیه

سه‌عدیه-KDP.info-كارگێڕى لقى 15 پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له خانه‌قین ده‌ڵێ، گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوو‌ڵاتیانى شاره‌دێى سه‌عدیه ده‌ستى پێكردووه و تا ئێستا 300 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
(حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان) كارگێڕى لقى 15 پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له خانه‌قین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى شاره‌دێى سه‌عدیه بۆ سه‌ر ماڵ‌ومڵكى خۆیان به‌رده‌وامه و تا ئیستا سێ كاروان گه‌ڕاونه‌ته‌وه؛ به‌پێى لیست ناوه‌كان ده‌نێرن بۆ پارێزگاى دیاله و ڕه‌زایەتیان پێ ده‌ده‌ن تا بگه‌ڕێنه‌وه؛ 120 خێزانیش بەم کاروانەدا ئاخرەدا گەڕاونەتەوە؛ بەم ١٢٠ ماڵەوە، 300 خێزانێک گەڕوانەتەوە سەعدیە".
( حه‌سه‌ن) دەیشڵێت، به‌پێى به‌رنامه گه‌ڕه‌ك گه‌ڕه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بەڵام گرفتى سه‌ره‌كى ده‌توانم بڵێم قوتابخانه‌یه؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رزى ده‌سپێكردنى خوێندن قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه ئه‌وا دڵنیام خه‌ڵك زیاتریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




