"كاربه‌ده‌ستانی عێراق 500ملیار دیناریان بردووه"

به‌غدا -KDP.info- خەڵکی عێراق زانیویانە له ساڵی 2003وە تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی عێراق 500 ملیار دیناریان بردووه و هیچیان بۆ خه‌ڵك خه‌رج نه‌كردووه.
ئه‌ندازیار (ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) ئەندامی لیژنه‌ى پڕۆژه‌كان له‌نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی گوت: "له 2003وە تا ئێستا بڕى 500ملیار دینار له‌لایه‌ن ده‌ستڕۆیشتوانى ئه‌م وڵاته (ته‌نیا كاربه‌ده‌ستانی عێراق) ئه‌وه‌ى بزانم زیاتر له‌و بڕه پاره‌یشه كه بردراوه و هیچی بۆ خه‌ڵك خه‌رج نه‌كراوه، بۆیه كه شه‌قامی عێراق به‌مه‌یانی زانی، وا ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه‌ته خۆی تا چاكسازی له سیسته‌می حوكمڕانی و ئیداریدا بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاگاداری و تێڕوانینی خۆم چاكسازییه‌كانی عه‌بادییش ته‌نیا قسەیە و پێناچێ به ئاكام بگات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى پرۆژه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "پێویست بوو سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى پێك بهێنایه و ڕاى هاووڵاتیانى لاى خۆى تۆمار بكردایه و دواتر چى پێویست بوو جێبه‌جێى بكردایه، نه‌ك ئه‌و چاكسازیانه؛ هه‌موومان له‌گه‌ڵ چاكسازیداین به‌ڵام نه‌ك به‌م شێوه‌یه؛ ده‌بووایه (عه‌بادى) ئه‌وه‌شى بكردایه كه چه‌ندین وه‌زاره‌ت و وه‌زیر هه‌نه به ملیار دۆلاریان بردووه و چه‌نده‌ها پرۆژه‌ى درۆیینەمان هه‌یه له عێراق پاره‌كه‌ى خوراوه و پرۆژه‌كه ئه‌ساسى نییه؛ پاره بۆ چه‌ندین جۆرى كه‌لوپه‌ل ته‌رخان كراوه به‌ڵام دیار نییه. ئه‌مه جگه له و پرۆژانه‌ى سه‌دا 20 و 30 و 40 و 50 .. هتد به ناته‌واوى ده‌ستیان لێ به‌رداوه و كۆى گشتى پاره‌كه‌ش وه‌رگیراوه."
(ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) گوتیشى: "به هه‌زاران مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵى هه‌یه به‌ڵام به داخه‌وە هیچ ئیشیان له‌سه‌ر نه‌كراوه یاخود كراوه به‌ڵام پاره به دادوه‌ره‌كان دراوه و مه‌له‌فه‌كه داخراوه؛ ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه هه‌موویان له به‌ر چاون به‌ڵام چاره‌سه‌ر ناكرێن؛ ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند ساڵەدا به به‌رنامه ڕێگا له گه‌نده‌ڵی بگیرابا ئه‌وا ئێستا گه‌نده‌ڵى بنه‌بڕ ده‌بوو به‌ڵام ئێستا ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ زیاد ده‌كات چونكه هیچ گەندەڵێ سزا نادرێ."
نەشوان بەرزنجی




