فوئاد حوسێن: له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی دابێ چەند بڕیارێک ده‌رده‌چێت

سلێمانی -KDP.info- (د. فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه هێشتا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری كۆتایی و ڕۆژی چوارشه‌ممه جارێكی دیكه كۆ ده‌بنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێک ده‌رده‌چێت.
ئه‌مڕۆ بۆجارێكی دیكه هەرپێنج لایه‌نه‌كه؛ پارتیی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له سلێمانیدا کۆ بوونەوە.
(د. فوئاد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه هێشتا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاخر بڕیار؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه دیسان كۆ ده‌بنه‌وه و، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا چەند بڕیارێک دەردەکەن.




