٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش به‌ كۆمه‌ڵ ڕایان‌كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-دوای ئه‌وه‌ی كه‌سی دووه‌می داعش له ‌مووسڵ كوژرا، ئه‌مڕۆ داعشێكی یه‌كجار زۆر بەرەو سووریا ڕایان‌كرد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کوژرانی (ئەبووموسلم تورکمانی) کەسی دووەمی داعش لە بۆردومانەکەی پێرێی مووسڵدا، داعشی شپرزە کردووە؛ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریستی داعش مووسڵیان جێ هێشت و به ‌كۆمه‌ڵ بەرەو سوریا ڕایان‌كرد."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بۆمبێک لەسەر ڕێگای فڕۆکە خانەی مووسڵ بە کاروانێکی تیرۆریستانی داعش تەقییەوە و، ئەمیر (ئەبووحەنزەلە سعوودی) و شەش تیرۆریستی دیکەیشی لێ کوشتن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار