٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لایه‌نه‌كان هیچ بۆ خه‌ڵك داوا نه‌كردووه‌"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info-  گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێ، هەندێک لایەن خەڵکیان وا تێگەیاندووە كه‌ ئەگەر سەرۆکی هەرێم لە پەرلەماندا هەڵبژێردرێت دنیا دەبێتە بەهەشت، لەکاتێکدا سەرۆکی هەرێم لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت زۆر دیموکراسیانەترە. گوتیشی كه‌ لایه‌نه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا جگه‌ له‌ پارتی نه‌بێ، داواكارییان بۆ خه‌ڵك نییه‌.


(فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا ئەوەی هەیە کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکراوە، چونکە نەیتوانیوە نیسابی یاسایی تەواو بکات، بەڵام کۆبوونەوەی لایەنەکانیش تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی."

(فارس نەورۆڵی) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا لایەنەکان تەنها یەک داواکارییان هەیە ئەویش هەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانه‌؛ داواکارییان بۆ خەڵک نییە وەکو ئاو و کارەبا و پرۆژەی خزمەتگوزاری، بەڵام پارتیی پڕۆژەیەکی گشتگیری هەیە و پەیوەستە بە هەموو کەسێکەوە، ئەگینا ئەوە داوای خەڵک نییە ئەو لایەنانە دەیکەن."


گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی گوتیشی، پارتیی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات با سەرۆکی هەرێم لەنێو خەڵک هەڵبژێردرێت کە ئەمە شێوازێکی زۆر دیموکراسیانەیە، بەڵام لایەنەکان پێشتر هەندێک قسەیان لەنێو خەڵکی خۆیان کردووە کە پێویستە سەرۆک لە پەرلەماندا هەڵبژێردرێت و، وایان تێگەیاندوون ئەگەر لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت دنیا دەبێتە بەهەشت.

ئەوەشی گوت، هەندێک لایەن ئەوانەی نەیاری پارتی، هێندەی پسپۆڕن لە ڕق و کینەدا، هێندە شارەزایییان نییە گفتوگۆکە بگەیێننە ئەنجام.


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار