مەسروور بارزانی: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه سازان، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری خه‌ڵك

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند، ئێمه پێشووتریش گوتوومانه و پره‌نسیپێكه باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه ده‌بێ خه‌ڵك بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر توانیمان بگه‌ینه سازان ئه‌وا شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌رانه سازانیان پێ باش نه‌بوو، ئه‌و كات ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری خه‌ڵك و ده‌بێ خه‌ڵك بڕیاری خۆی له‌سه‌ر گشت پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بدات.
شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (مەسروور بارزانی) و ئەندامێتی (کەمال کەرکووکی) و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دیکەی ئەو حیزبە سەردانی پێکهاتەکانی هەولێری تورکمانی و ئاشوورییەکانیان کرد لە هەولێر و، دوای دیداره‌كه‌یش، (مه‌سروور بارزانی) له‌باره‌ی سازانی لایه‌نه‌كانه‌وه بۆ رووداو رایگه‌یاند، ئێمه پێشووتریش گوتوومانه و پره‌نسیپێكه باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه ده‌بێ خه‌ڵك بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر توانیمان بگه‌ینه سازان ئه‌وا شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌رانه سازانیان پێ‌باش نه‌بوو ئه‌و كات ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری خه‌ڵك و ده‌بێ خه‌ڵك بڕیاری خۆی له‌سه‌ر گشت پرسه چاره‌نووسسازه‌كان بدات.
(مه‌سروور بارزانی) راشیگه‌یاند، "بڕوای ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێ ئه‌گه‌ریش لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه هاوبیر نه‌بوون ئه‌وكاته با خه‌ڵك بڕیاری خۆی بدات".
هەر ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هوتێلی شاری جوانی سلێمانی دەستی پێ‌کرد، کە پێکهاتوون لە کەسایەتیی سیاسی و یاسایی ئەو پێنج حیزبە.




