٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە شنگال تێك شكێنرا و 20ـیشیان لێ كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- لە گەڕەكێكی ناو شنگال، هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی توندی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان دایەوە و لە ئەنجامدا 20 تیرۆریست كوژران.

موقەدەم (مستەفا سەعدوون بەندی) فەرماندەی سریەی 3 لە ‌فەوجی 4ـی لیوای 4ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە KDP.infoـی راگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابرد،‌ تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی نەسڕی شارۆچكەی شنگال هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لەو سنوورە بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و توانرا هێرشەكەی تیرۆریستان تێـك بشـكێنرێت و زیـانی گـەورەیش بە داعــش گەیـەنـدرا".
(بەندی) گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانیش دواتر بۆردوومانی تیرۆریستانیان كرد و، لە وەڵامدانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانیش، زیاتر لە 20 تیرۆریستی داعش كوژران."
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار