خه‌ڵكی ره‌بیعه گه‌ڕاونه‌ته‌وه

ڕه‌بیعه –KDP.info-ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێی ڕه‌بیعه ڕایده‌گه‌یێنێت سه‌دا95 خه‌ڵكی سنووری ئه‌و شاره‌دێیه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی پارێزگاری دهۆكەوە هه‌وڵ ده‌دات ئاوه‌دانی بکاتەوە.
(حه‌موود حوسێن میانی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێی ڕه‌بیعه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەوەتی پێشمەرگە شاره‌دێی ڕه‌بیعه‌یان ئازاد کردووە و دەیپارێزن، خەڵکە وا بەرەبەرە دەگەڕێنەوە و، نزیکەی سەدا٩٥یان گەڕاونەتەوە."
(حه‌مود) دەیشڵێت، ئه‌مڕۆ له پارێزگای دهۆك بووین و بڕیاره هاوكاریمان بكه‌ن و خزمه‌تگوزاریمان بۆ دابین بکە‌ن؛ داوای ڕاپۆرتێكیان لێم كردووە له ڕووی خزمه‌تگوزاری چ پێویسته له بواره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌با و ئاو و شاره‌وانی تا بۆمانی بكه‌ن؛ تیرۆریستانی داعش دوای خۆیان گشت شتێكیان وێران كردووه. له‌گه‌ڵ چەند رێكخراوێکی نێوده‌وڵه‌تیدا کۆ بووینەتەوە و، بڕیارە به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی پارێزگاری دهۆكەوە هاوكاریمان بکە‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌دێی ڕه‌بیعه گوتیشی: "تا ئێستا هیچ هاوكارییه‌كمان له حكوومه‌تی عێراقەوە نه‌دیوه؛ گشت شتێك له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم وه، له پارێزگاری دهۆكه‌وه بۆمان ده‌كرێت؛ جگه له‌وە پسووله‌ی خۆراكیشیان بۆمان دابین کردووە."
نە‌شوان به‌رزنجی




