75ملیۆن دۆلارهكهی داعشی برد

مووسڵ-KDP.info-ئەمیرە تیرۆریستێکی داعش، 75ملیۆن دۆلاری دزی و بهرهو سووریا هەڵات.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە (عەباس خوزەیر ناسراو بە ئەبووباسل) جێگری بەرپرسی دارایی داعش بڕی 75ملیۆن دۆڵاری دزیوە و، بەرەو سوریا ڕایكردووە."
سەعید مەموزینی گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 39 سەرباز و كارمەندی پۆلیسی ئیدارەی پێشووی مووسڵیان گوللەباران كرد."
هەروەها مەموزینی ئاماژەیشی دا: "بە هۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراو بە كاروانە ئوتومبێلێکی داعش لە قەزای بەعاج لە خۆرئاوای مووسڵدا 3 تیرۆریستی داعش كوژراون."
هەژار مەموزینی




