والییەکی داعش كوژرا

مووسڵ -KDP.info- والییە داعشەکەی گه‌یاره و 6 تیرۆریستی دیكه كوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان والیی تیرۆریستانی داعشیان له ناحیه‌ی گه‌یاره‌دا كرده ئامانج؛ والی (ئه‌بوحه‌میره) و، هەرسێ براكەیشی له‌گه‌ڵ دوو تیرۆریستی دیكه لەو بۆردومانەدا کوژراون".
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) گوتیشی:" بۆمبێكی چێنراو له ده‌روازەی شارۆچكه‌ی به‌عاج له ڕۆژئاوای شاری مووسڵدا به تیرۆرستانی داعشدا ته‌قییه‌وه و له ئاكامدا شەشی لێیان كوشت و دوو ئۆتۆمبێلە پۆلیسی داعشانیشی سووتاند."
گوتیشی: "له گرتووخانه‌ی بادۆشدا تیرۆریستانی داعش 20 كارمه‌ندی تۆماركردنی ناوه‌كانی وێستگه‌كان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان گولله‌باران كرد."
نه‌شوان به‌رزنجی




