16 داعشی دیكه له باشیك كوژران

باشیك -KDP.info- هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ئه‌مڕۆ بنكه و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری باشیك بۆردومان كرد و کۆمەڵە تیرۆریستێکیان کوشت.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه و بنكه‌یەکی تیرۆریستانی داعشیان له شاره‌دێی باشیكدا بۆردومان كرد و زیانێكی باشیان به تیرۆریستان گه‌یاند".
(مه‌موزینی) دەیشڵێ، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لامانه 16 تیرۆریستی داعش كوژران و 8 تیرۆریستیش بریندار بوونه له‌گه‌ڵ 4 ئۆتۆمبێلی جۆری پیكابیش سووتێنران.
نه‌شوان به‌رزنجی




