ئه‌مه‌ریكا..له‌م قۆناغه كه‌س به‌دیلی بارزانی نییه

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند: "ئەمریکا گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکان بەهەند وەردەگرێت" بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەک، ئەمریکا پێشنیاز دەکات (مەسعوود بارزانی) لە پۆستەکەیدا بمێنیتەوە..له‌سه‌ر هه‌مان پرسیش پسپۆڕێکی کاروباری کورد لە واشنتن دەڵێت: "ئەمریکا دۆزینەوەی جێگرەوەی (بارزانی) لەو قۆناخەدا بە قورس دەزانێت، ئەمە لەکاتێکدا گفتوگۆی لایەنەکان لە باشووری کوردستان لەسەر پرسەکە بەردەوامە و سبەی دەست دەکەنەوە بە کۆبوونەوە."
له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، گفتوگۆ به‌رده‌وامە بۆ چاره‌كردنی کێشەکە. ئه‌م گۆڕانكارییه، دوای ده‌ستێواردانێكی دوا خوله‌كی ئه‌مریكا هات له گفتوگۆكان.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕووداودا، گوته‌بێژێكی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ڕوونی كرده‌وه چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆیی كورد له‌وپه‌ڕی جیهانەوە بۆ وڵاته‌كه‌ی گرنگه.
(جۆن كێربی)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی "بێگومان ئه‌مه به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داده‌نێین. مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریانه‌ی له عێراق ڕوو ده‌ده‌ن، به تایبه‌تی كاتێك په‌یوه‌ست بێت به شه‌ڕی دژی داعشه‌وه، بۆ ئه‌مریكا و هه‌موو ئه‌ندامانی دیکەی هاوپه‌یمانێتییه‌كه گرنگییه‌كی مه‌زنی هه‌یه. بۆیه (پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم) به جیددی وه‌رده‌گرین".
به‌پێی قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی كوردی به‌شدار له گفتوگۆكان، دیپلۆماته ئه‌مریكاییه‌كان پێشنیاری مانه‌وه‌ی بارزانیان كردووه له پۆسته‌كه‌یدا.
به لای هه‌ندێك پسپۆڕه‌وه له واشنتن جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێی باش بێت (بارزانی) به‌رده‌وام بێت له حوكمڕانیكردنی كوردستان.
(نوسه‌یبه یوونس)، پسپۆڕی كاروباری كورد، لە ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك دەڵێ: "تێده‌گه‌م كه له‌كاتی قه‌یراندا، گرنگترین شت بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان كه ئه‌م شه‌ڕه دژی داعش ده‌كه‌ن بریتییه له سه‌قامگیری و به‌رده‌وامی له كوردستان."
پسپۆڕێكی دیار و كاریگه‌ری كاروباری كورد له واشنتن دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وی (بارزانی) به قورس ده‌زانێت.
(ئانری باركی)، پسپۆڕی كاروباری كورد، لە سه‌نته‌ری (ودرۆ ویڵسن) باس لەوە دەکات: "قورسه بزانیت كێی دیکە هه‌یه. ڕه‌نگه كه‌سێك هه‌بێت كه من نه‌یناسم، به‌ڵام من كه‌س نابینم. من ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌وه ناكه‌م كه بۆچی بارزانی پێویسته له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه سه‌یری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌م هیچ به‌دیلێك نابینم. ڕه‌نگه ئه‌مریكاش به‌م شێوه‌یه بیر بكاته‌وه."
ماوه‌یه‌كی درێژه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتی بووه له هه‌ڵبژاردنی سه‌قامگیری به‌سه‌ر دیموكراسیدا. پێ ناچێت كوردستانیش له‌و هاوكێشه‌یە بەدەر بێت.




