به هه‌وڵێكی ده‌ره‌كی ویستیان كوردستان ڕه‌مز و مه‌رجه‌عی نه‌بێ؛ بزانه ڕاگۆڕه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ چی ده‌ڵێ

هه‌ولێر -KDP.info- به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كه‌ی بێت به‌رامبه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، (عه‌لی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بکاتە پرسێکی ئایینی؛ سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێ، ئه‌و پرسه سیاسیه و ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه.
له ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوودا كوردستان به كۆمه‌ڵە ده‌ستكه‌وتێکی سیاسی و ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی گوزه‌ری كردووه و به شایەتیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌كه‌وته‌كانی هه‌رێم له دنیادا ناسێنراون.
له‌م دواییه‌دا به تایبه‌ت له دوای 23ـی حوزێران هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ به‌لاڕێدابردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و لێدان له مقه‌ده‌ساتی خه‌ڵك وه‌ك ئه‌وه‌ی بینرا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بێلایه‌نیی خۆی له‌ده‌ست دا و لایه‌نگیریی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد به تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌یویست بۆ لیدان له ده‌ستكه‌وتی سیاسی هه‌رێم پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به نیشان بگرێ، به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌وڵه شكستی برد و ئیراده‌ی گه‌ل سه‌ر كه‌وت.
پێوه‌ست به‌م پرسه، (محه‌مه‌د بازیانی) ڕێكخه‌ری گشتی بزاڤی چاكسازی و گه‌شه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕایگه‌یاند: "من ئاماده نیم وه‌ڵامی شه‌خسی بده‌مه‌وه، به‌ڵام ناكرێت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها بگوترێت (24) ساڵی ڕابردوو ئیراده نه‌بووه بۆ چاكسازی، له ماوه‌ی ڕابردوو شتی زۆر باش كراوه، خوا هەڵناگرێت بڵێن هیچ كارێكی باش نه‌كراوه، له ماوه‌ی ڕابردوو له كوردستان توانراوه په‌رله‌مان دابنرێت و حكوومه‌ت بكرێته كابینه، توانراوه له ژێرخانێكی ڕووخاوی كوردستاندا ژێرخانێكی ئابووری و پێوه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز دروست بكرێت، دۆزی كورد به جیهان بناسرێت، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ڕه‌قه‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ئابووری و سیاسی‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و قسه‌یه بكات ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه".
پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی ڕاسته‌وخۆی گرێدراوه به خه‌ڵكی كوردستان نه‌وه‌ك په‌رله‌مان، بۆیه له‌زۆرترین وڵاتانی دنیادا سه‌رۆك له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گه‌له‌وه دیاری ده‌كرێ نه‌وه‌ك په‌رله‌مان به‌ڵام ورووژاندنی ئه‌و باسه له په‌رله‌مان له‌خۆڕا نه‌بوو؛ هه‌روه‌ك (بازیانی) زانیاریی دا، پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه و نایشارێته‌وه "پێش دروستبونی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دركم به‌وه كردووه، پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ڕه‌مز و مه‌رجه‌عی تێدا نه‌مێنێت، بۆیه له ڕووه ئیسلامییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له وڵاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ی مسوڵمان بێت و كه‌سێك به شه‌ریعه‌تی ئیسلام كار بكات، شتێكیشت بینی نادادپه‌روه‌ری بوو ده‌بێت سه‌بر بگرێت، نابێت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها سیسته‌مه‌كه ڕه‌ت بكه‌یته‌وه، ئێستاش كه ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ببنه‌وه په‌رله‌مان، به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر، پێم وایه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێته گاڵته‌جاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له به‌غدا هه‌یه سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتی هیچی نییه".
مامۆستامەلا (عومەر چنگیانی) لە پێناسه‌ی زوڵم له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، پێی وایە ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه له سیاسیه‌وه بكرێته پرسێكی دینی بابه‌تی زۆر له‌خۆی ده‌گرێت و كێشه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه و له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی گوتی: "زوڵم له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا واته دانانی شتێك له شوێنی خۆی نه‌بێت، ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییەکی به زوڵم و شه‌رعه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ینە ئایینی، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ (فیقهـ)، له‌و حاڵه‌ته‌شدا به‌ر له عه‌لی باپیر، سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) وه‌ك ئه‌میر و سه‌رۆكی وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه له‌و هاوكێشه‌یه‌دا بڕیاڕی قورسی دینی هه‌ڵده‌گرێت، پێم باشه مامۆستا (عه‌لی باپیر) ئه‌و بابه‌ته نه‌كاتە شتێکی دینی، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی قورس ده‌كه‌وێت".
(سه‌رسام خه‌لیل) چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مان شوێنی جیاكردنه‌وه‌ی دینه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، بۆیه زوڵم یان ناعه‌داڵه‌تی هیچ په‌یوه‌ندییەکی به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه نییه، ده‌كرێت مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك سه‌ركرده‌ی پێنج حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، با دوو ساڵ لەمەوبەر دڵسۆزییەکەی خۆی ده‌رخستبا و په‌یوه‌ندییەکی پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كوردستاندا دروست بكردایه و ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی باسی ده‌كات به دۆسیه پێشكه‌شی ئه‌و ده‌زگایه‌ی بكردایه. پێم وایه حزبه‌كان هه‌موو ڕێگایه‌ك به‌كار دێنن بۆ وه‌رگرتنی زۆرترین پشكی سیاسی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی مامۆستا (عه‌لی باپیر) له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له ڕێگه‌ی سازانی سیاسی و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له هۆڵی په‌رله‌مان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به سیسته‌می (24) ساڵی حوكمی كوردان كرد و ده‌ڵێ: "له ماوه‌ی (24) ساڵی ڕابردوو، سیسته‌می جۆراوجۆر له هه‌موو بوار و ئاسته‌كاندا له هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رجه‌سته بووه و بڕیاربه‌ده‌ستان ئیراده‌یه‌كی جددییان نه‌بووه بۆ چاكسازییەکی ڕیشه‌یی، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌ره‌س و داڕمان نه‌چێت با هه‌رچی زووتره قۆڵی لێ هه‌ڵكه‌ین و كۆتایی به سه‌رجه‌م جۆره‌كانی سته‌م (زوڵم) بێنین".
چاودێرانی سیاسی پرسیاری ئه‌وه‌یان له‌لا گه‌ڵاڵه بووه كه بۆچی مامۆستا (عه‌لی باپیر) بۆچوونه‌كانی ئەوسای گۆڕاوە، جاران بە یەکجاری په‌رله‌مانی ڕه‌ت دەکردەوە و ئێستایش په‌رله‌مان به به‌دیلی حوكمی شه‌رعی ئیسلامی ده‌زانێت!
له كتێبی (كێشه‌ی كورد له نێوان ئیمان و په‌رله‌ماندا) ساڵی 1992 مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه به (2) خاڵ ده‌كات و ده‌ڵێ:
"١-دیموكراسی جۆرێكه له جۆره‌كانی بێ‌بڕوایی." ل 38
"٢- ئێمه‌ی مسوڵمان ڕاوێژ (شوورا)مان هه‌یه كه به‌شێكه له ئیمان و په‌رله‌مان بتێكه له جیاتی خوا ده‌په‌رسترێت." ل41




