شهقام و مهرجهع دژی ئهوهن بڕیارهكانی عهبادی پێچهوانهی دهستوور بێت

بهغدا -KDP.info- پرۆسە چاکسازییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی زۆری دەوێت و پێویستە پەرلەمانیش ھاوکاری بکات و بەشێک لەو بڕیارانەی داویەتی، بکات بە یاسا..بهڵام شهقام و مهرجهع دژی ئهوهن كه بڕیارهكانی پێچهوانی دهستوور بێ.
(موحسین سەعدون) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "زۆرێک لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی خۆیدان، بەڵام ئەوانەی یاسایە، پێویستە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت و لە دەسەڵاتی ئەودا نییە ھەڵیانوەشێنێتەوە، بەڵام بڕیاری کەمکردنەوەی پاسەوانەکانی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە بۆ یهكخستنە سەر وەزارەتی بەرگری لە دەسەڵاتی خۆیدایە، چونکە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە."
(موحسن سەعدون) گوتیشی، شەقام و مەرجعی ئایینییش دژی ئەوهن كه بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران پێچەوانەی یاسا و دەستوور بێت، چونکە دوایی کێشەی لێ دەکەوێتەوە و، ھەریەکەیان مافی خۆی دەوێت و داوای دەکەن، لەبەر ئەوەی بەشێک لە بڕیارەکان پێچەوانەی یاسان و پەرلەمانیش دەنگی پێ داوە، چونکە فشاری شەقام ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو بڕیارانەی بکرێنە یاسا؛ بۆ نموونە لادانی جێگرهكانی سەرکۆمار پێویستە بەبێ یاسا ناکرێت و، دەبێ پڕۆژەیاسای بۆ ئامادە بکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، ئەو پرۆسەی عەبادی دەستی پێکردووە ئاسان نییە و کاری زۆری دەوێت و بە پەلە ناکرێت؛ خۆی هەق وا بوو جارێ گەندەڵیی نەهێشتبا، ئینجا خەمی کەمکردنەوەی پۆستە زیادەکان بخوات.
(موحسن سەعدون) ڕاشیگەیاند: "پەرلەمانی عێراق دەتوانێ لەو شەش مانگەی دادێ زۆرێک لەو بڕیارانەی دراوە، بیانکاتە یاسا و پڕۆژەیاسای بۆ ئامادە بکات و پەسەندی بکات؛ پێویستە پەرلەمان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی چاکسازی ھاوکاری حکوومەت بکات."
(سەعدون) راشیگەیاند، جارێ ئەو هەموو کەیسی گەندەڵییە ھەیە کە ھی سەردەمی دەستەڵاتداری حکوومەتەکەی (نووری مالیکی)ـیە، کە پێویستە یەکلایی بکرێنەوە و، (مالیکی) و ئەوانەی لەگەڵ دابوونە دادگایی بکرێن لەسەر ئەو گەندەڵیانە؛ جا سەرۆکوەزیران، پەرلەمان و مەرجەع و شەقامیشی لە پشتە و، دەتوانێ ئەو کارە بگەیێنێتە ئەنجام.
جا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ (نووری مالیکی)ـی وەکو تاوانباری سەرەکی کەوتنی مووسڵ تاوانبار کردووە و پەرلەمانیش پەسەندی کردووە بۆ ئەوەی بدرێتە دادگا لەسەر ئەو ڕووداوە.
بڵند ئیبراھیم




