٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هۆی پشووى په‌رله‌مانەوە،‌ لیژنەى ده‌ستوورییش کار ناکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور داوای لە پەرلەمان کردووە ماوەی کارکردنیان  بۆ درێژ بکرێتەوە، ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوورییش دەڵێت، پەرلەمان تا دوای پشووی پەرلەمان ناتوانێ کاتیان بۆ درێژ بکاتەوە، چونکە لەئێستادا ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نەئاسایی ئاسان نییە و ئەستەمە بکرێت بۆ ئەو پرسە.

(فرسەت سۆفی) ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "داوایان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە کە بۆ ماوەی سێ مانگ کاتیان بۆ درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆژەی دەستوور ئامادە بکەن، بەڵام لەئێستادا پەرلەمان لە پشوودایە و پێویستە ئەگەر بیەوێت درێژ بکرێتەوە کۆبونەوەی نەئاسایی ساز بکات."

(سۆفی) گوتیشی: "درێژکردنەوەی کات بۆ لیژنەکەیان دەکەوێتە دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان کە لە ١/٩کۆتایی دێت، چونکە بە ھۆی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمەوە لەئێستادا ئەستەمە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدرێت و، کە ئەنجامیش بدرێت رەنگە نیسابی یاسایی نەبێت."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار