٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارەکانی جەلەولا بێھیوا بوون.. بۆ گەڕانەوەیان هاوکاری نەکراون

سەرچاوە: KDP.info

جه‌له‌ولا  -KDP.info-بەرپرسی لیژنه‌ى ناوچەی جەلەولاى پارتی ده‌ڵێت، ئاوارەکانی شارۆچکەی جەلەولا بێھیوا بوونە لە گەڕانەوە بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیان، چونکە هێشتا لایەنە پەیوەندیدارەکان ھیچ ھەنگاوێکیان بۆ گەڕانەوەیان نەناوە.

(عامر رەفعەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا ھیچ خێزانێکی ئاوارە نەگەڕاوەتەوە بۆ سەرماڵ و حاڵی خۆیی لە جەلەولا و ھیچ وادەیەکیش دانەنراوە بۆ گەڕانەوەیان، بۆیە ئاوارەکانی بێھیوا بوونە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە، لەبەر ئەوەی ھیچ ھەنگاوێک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانه‌وه‌ نەنراوە."

(عامر رەفعەت) گوتیشی، سەرباری ئەوەی گەڕەکی سەربازی لە جەلەولا ئامادەیە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆی و ئاو و کارەبایشی بۆ دابین کراوە، بەڵام چونکە هیچ هاندانێک و هاوکاریێک لە لایەنی پیوەندیدارەوە بۆ ئاوارەکان لە ئارادا نییە، هێشتا هیچ خێزانێک نەگەڕاوەتەوە.

بەرپرسی لیژنه‌ى ناوچەی جەلەولا ده‌شڵێ، لە شارۆچکەی سەعدیە، خەڵک وا هێدی هێدی دەگەڕێنەوە و تا ئێستا٤٠٠خێزان گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵى خۆیان.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار