٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاشم سیتەیی: ھێرشێکی داعش تێک‌شکێندرا و زیاتر لە٢٠كوژراویان هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەی میحوەری شنگال ده‌ڵێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام رووبەڕوویان بوونەوە و تێکیان‌شكاندن و زیاتر لە ٢٠تیرۆرستیش کوژران.

(ھاشم سیتەیی) فەرماندەی میحوەری شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک قەڵای سمایل بەگ لەناو شنگال، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھەر زوو ھێزی پێشمەرگە بە توندی رووبەڕوویان بووەوە و ھێرشەکەی داعشیان تێک‌شکاند و زیانی زۆریان پێگەیاندن."

بە گوتەی (سیتەیی)، لەو شەڕەدا فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگەیان کرد و زیاتر لە ٢٠تیرۆریست کوژران و، لەئێستایشدا شەرەکە تەواو بووە و رەوشە ئارامە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار