مووچه‌ى ئاواره‌كانى هه‌رێم ده‌برێت.. پلانێكى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاشكرا بوو

به‌غدا-KDP.info- حكوومه‌تى ناوه‌ندى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بڕێت و، په‌رله‌مانتارێكى عێراقیش ئه‌م بڕیاره به سیاسى ده‌زانێت؛ هاوكات پسپۆڕێكى سیاسییش ئه‌م هه‌واڵه به پلانێكى حكوومه‌تى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى ده‌زانێت بۆ گوشار خستنه سه‌ر هه‌ولێر.
سه‌رپه‌رشتیارى كه‌مپینى (35) رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى بۆ چاره‌ى پرسى هه‌رێم و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئاسوده بۆ پرسه سیاسییه‌كان (سیروان گه‌ردى)، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى هه‌مانه، فه‌رمانبه‌ره ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌كانیان بڕاوه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له شارى مووسڵه‌وه ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون. بۆیه پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا هاوكاریى یه‌كتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گوزه‌رانى ئه‌و ئاوارانه باشتر بكرێت.''
(گه‌ردى) گوتیشی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا و ده‌ڵێ "ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانمان هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین تا له رێگه‌ى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و فه‌رمانگه‌ى په‌یه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌ڵ لقى هه‌ولێرى فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقى، تا پڕۆژه و داواكاریى ئاواره‌كان بگه‌یه‌نرێته حكوومه‌تى ناوه‌ندى و ئه‌و گوشاره ئابوورییه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه كه‌م بكرێته‌وه.''
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى عێراقى له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى (نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌م هه‌واڵه‌ى بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى پشڕاستی كرده‌وه و گوتى "ئاگادارین چه‌ند مانگێكه مووچه‌ى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڕاوه، بڕیاره‌كه‌ش سیاسییه، چونكه به تایبه‌ت ئه‌م بڕیاره عه‌ره‌به سوننه‌كانى گرتووه‌ته‌وه له‌وه‌ى شیعه بگرێته‌وه، ئێمه كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد و عه‌ره‌بى سوننه و شیعه‌ین، پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماده كردوه و واژۆمان كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان. چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش سه‌ردانى وه‌زیرى دارایی‌یان كردووه سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه، به‌ڵام هیچ بڕیارێك نه‌دراوه تاكو ئێستا، ئێمه هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین، به‌ڵام دیار نییه ئه‌نجامى ده‌بێت یان نابێت، هیوادارین گوێ له داواكارییه‌كان بگیرێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه چاودێرى سیاسى و مامۆستاى زانكۆ (شێروان عه‌بدوڕه‌حمان)، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى بڕینى موچه و قوتى هاونیشتمانیانى عێراقى له هه‌رێمى كوردستان به مه‌ترسى زانى و گوتى "بڕینى مووچه‌ى هاونیشتمانیانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، پلانێكى داڕێژراو و مه‌ترسیداره، چونكه ئامانج له‌م پلانه زیادكردنى گوشارى ئابوورییه بۆ سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.''
به باوه‌ڕی (شێروان عه‌بدوڕه‌حمان) ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ى به‌رده‌وام بێت، قورسایى زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌رێم و دواجار قه‌یرانه‌كانى هه‌ولێر زیاد ده‌كات. به پێویستیشی ده‌زانێ كه حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كان و رێكخراوه‌كانى په‌یوه‌ست به مافى مرۆڤ له رێگه‌ى كۆنسووڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتانی بیانی، كێشه‌كه به جیهانى بكه‌ن و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بهێننه سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى گوشار بخرێته سه‌ر به‌غدا و لێپێچینه‌وه له قوتى هاونیشتمانیانى عێراقى به هه‌رێمیشه‌وه له حكوومه‌تى ناوه‌ندى بكرێت.
قه‌یرانه داراییه‌كان له عێراق له هه‌ڵكشاندایه و له سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه ده‌نگى ناڕه‌زایى خه‌ڵكى عێراق به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه به‌رز بووه‌ته‌وه و داواى چاكسازى له حكوومه‌ته‌كه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) ده‌كه‌ن، ئه‌مه چواره‌م هه‌ینیی له‌سه‌ر یه‌كه كه خۆپێشاندانه‌كان له پێناو خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
هاوكات (21)ى ئاب، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراقى (عه‌بدولزه‌هره هنداوی) رایگه‌یاند "رووبه‌رى هه‌ژارى له وڵات، رووى له فراوانبوون كردووه و رێژه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته (%22.5) كه به‌راورد به ساڵى 2013، به رێژه‌ى (%5.5) زیادى كردووه".
چاودێره سیاسى و ئابوورییه‌كان پێیان وایه له‌م نێوه‌نده سیاسییه‌دا له به‌رامبه‌ر ناوچه‌ى ئارامى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى ناوه‌ندى هه‌موو هه‌وڵ و رێكارێك ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى هه‌ژارى هاووڵاتییه ئاواره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقى بگوازێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئابورى هه‌ولێر لاواز و لاوازتر بكات له پێناو ناچاركردنى به مه‌رجه‌كانى به‌غدا.




